بۆچی هه‌ندێك كه‌س پاش ده‌وڵه‌مه‌ند بونیشیان به‌رده‌وامن له‌كاری سه‌خت و پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ ؟

97 جار خوێندراوەتەوە کات08:09 بەروار11-03-2019
بۆچی هه‌ندێك كه‌س پاش ده‌وڵه‌مه‌ند بونیشیان به‌رده‌وامن له‌كاری سه‌خت و پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ ؟
ڕاچڵه‌كین- 

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ یانسیبێك یاخود ڕووداوێك به‌ كتوپڕی ده‌وڵه‌مه‌ند دە‌بن و دواتر ژیانێكی بێده‌نگ و ئارام هه‌ڵده‌بژێرن به‌و بڕه‌یه‌ پاره‌یه‌ بۆ خۆشی ئارامی ژیانی سه‌رف ده‌كەن زۆر كه‌سیش كه‌ به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ند نابن گه‌ر بێت و ڕۆژێك بگه‌نه‌ ئاستی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ئه‌وا ئیدی هیچ كارێك ناكه‌ن و پاڵی لێ ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وانیه‌ 
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ چه‌ند شارێكی جیاواز كراوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ لێدوانیان داوه‌ وەڵامی ئەم پرسیارەیان بەجیاوازی داوەتەوە كە دەڵێت" به‌ شێوه‌ی جیاواز پاش ده‌وڵه‌مه‌ندبوونت و پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و پێداویستی ژیانت بۆچی به‌رده‌وامیت له‌كاركردن ؟ 

هه‌ندێكیان پێیان وایه‌ "جگه‌ له‌ كار هیچ شتێكی دیكه‌ نیه‌ بیكه‌ن و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی باش ژیانت بكه‌وێته‌ ژێركۆنترۆلی خۆته‌وه‌ و ئاینده‌ت مسۆگه‌ر ب‌كه‌یت و گرنترینیشیان گره‌نتی نیه‌ بۆ ژیانێكی جێگیر و تێك نه‌چوونی بار و دۆخی ئابووری" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام خه‌ڵكی نوێ ده‌ناسیت له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا به‌ته‌نها پاڵنه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه‌ و بنه‌مای ده‌روونی هه‌یه‌ كاركردن وات لێده‌كات زیاتر هه‌ست به‌وانی دیكه‌ بكه‌یت و زیاتر دركت بۆ شته‌كان هه‌بێت و ئه‌زموونی ژیانه‌ 

كاركردن ده‌بێته‌ هۆی دروكه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌مۆكی و ڕێگریكردن له‌ بیرۆكه‌ی نێگه‌تیڤ و فێری پلان دانان و كات به‌ڕێوه‌بردنت ده‌كات و ئه‌وكات ده‌توانی جیهان بگۆڕیت له‌وانه‌یش بیل گه‌یتس و مارك زوكه‌ربێرگ زۆر زیاتر له‌وه‌یان هه‌یه‌ تا چه‌ندین ساڵی دیكه‌ دانیشن و هیچ نه‌كه‌ن  به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی داهێنانی نوێ ده‌ده‌ن تا بتوانن جیهان بگۆڕن .

خاڵێكی دیكه‌ كه‌ به‌ گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی خه‌ڵكی و به‌رده‌وام بوونیان هاوكاریكردنی خه‌ڵكانی كه‌م ده‌رامه‌ته‌ به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ نێوان هه‌شت وڵاتدا كراوه‌ و باشترینیان هۆنگ كۆنگ بووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ رۆژانه‌ 10 بۆ 30 دۆلار ده‌به‌خشن بە كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان و دیارترین كاریگه‌ری پۆزه‌تیف ئه‌وه‌یه‌ ڕێژه‌ی تاوان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ له‌ وڵاتێكی وه‌ك فیله‌ندا 2000 كه‌س ساڵانه‌ سودمه‌ند ده‌بن له‌و هاوكارییانه‌ی پێیان ده‌درێت و وایكردووه‌ ببنه‌ خاوه‌ن كار و داهاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان . 

خه‌ڵكانێك به‌و ڕوانینه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و پاش ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام دە‌بن . 

هاوبه‌شی بیرۆكه‌كه‌ بكه‌ .  
تۆ گه‌ر مانگانه‌ هه‌زار دۆلارت بده‌نێ  به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ ئیش كردن و داهاتی زیاتر په‌یدا بكه‌یت ، یان پێتخۆشه‌ هیچ نه‌كه‌یت و دانیشیت ؟