ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌م 10 حاڵه‌ته‌ كرد له‌ منداڵه‌كه‌تدا ئه‌وه‌ پشت گوێی مه‌خه‌

1322 جار خوێندراوەتەوە کات12:34 بەروار11-03-2019
ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌م 10 حاڵه‌ته‌ كرد له‌ منداڵه‌كه‌تدا ئه‌وه‌ پشت گوێی مه‌خه‌
ڕاچڵه‌كین-

پزیشکەکان دایکان و باوکان ئاگادار دەکەنەوە ئەگەر هەر یەکێک لەمانەی خوارەوەیان لە مناڵەکانیاندا بینی کە پێیدەوترێ (هێڵی سوور) نابێ پشتگوێ بخرێت:

1- دایە و بابە ودادە نەڵێت لە (۱۲) مانگیدا.
2- بای بای نەکات لە (۱۲) مانگیدا.
3- (۱۰) دە ووشە نەزانێت لە (۱۸) مانگیدا.
4- لە فەرمانی بچووک و پرسیاری ئاسان تێنەگات لە (۱۸) مانگیدا.
5- کەمتر لە (٥۰) پەنجا ووشەی زانی لە (۲) دو ساڵیدا.
6- رستەیەکی دوو ووشەی نەزانێت لە (۲)دو ساڵیدا.
7- ڕستەیەکی (۳-٤)ووشەی نەزانێت لە(۳)سێ ساڵیدا.
8- ئەگەر کەسێکی بێگانە (۷٥٪) قسەکانی تێنەگەیشت لە (۳)سێ ساڵیدا.
9- ئەگەر هەستت کرد لێت تێناگات یان گوێی لێت نیە لە هەر تەمەنێکدا.
10-  ئەگەر قسەی لە بیر چووەوە یان هەلسوکەوتی کۆمەڵایەتی گۆرا لە هەر تەمەنێکدا.

س: راگەیاندنی  تەندروستی چەمچەماڵ