وەزیری دارایی: دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە

7825 جار خوێندراوەتەوە کات07:42 بەروار09-03-2019
وەزیری دارایی: دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە
راچڵەکین، هەولێر
 
وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان  رایدەگەیەنێت، لەهەرێمی کوردستان ۳۱ هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەیە، هەموو ئەوانە ماوەی یاسایی گرێبەستیان تەواو کردوە مافی دامەزراندنیان هەیە.
 
رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کورستان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ۹ ئازاری ۲٠۱۹ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی نزیکەی ٥ ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی دامەزراندن وەستاوە و هیچ کەسێک دانەمەزراوە، بەڵام بێگومان دۆخی دارایی باشبێت دامەزراندن دەستپێدەکات و بەتایبەتیش فەرمانبەرە گرێبەستەکان ".
 
 
حەملان وتیشی، لەهەرێمی کوردستان ۳۱ هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەیە و بەپێی بڕیار و رێنمایی حکومەت هەر فەرمانبەرێک سێ ساڵی تەواو کردبێ مافی دامەزراندنی هەیە"
 
رونیشیکردەوە، لەگەڵ نەمانی قەیرانی دارایی و چارەسەربوونی دۆخەکە دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە  و ئەولەویەتیش بۆ فەرمانبەرە گرێبەستەکانە.