رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ به‌بێ پاشكه‌وت دابه‌شده‌كرێت

16414 جار خوێندراوەتەوە کات05:52 بەروار08-03-2019
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ به‌بێ پاشكه‌وت دابه‌شده‌كرێت
راچڵه‌كین

دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت به‌بێ پاشكه‌وت موچه‌كانیان پێده‌درێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ (راچڵه‌كین)ی‌ وت "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی 2018 ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م شوێنیش دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرێت".

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا به‌ هه‌ڵگرتنی پاشكه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم.

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی "بڕیاری‌ پاشكه‌وتی موچه‌ درا و له‌مانگه‌وه‌ موچه‌ به‌بێ پاشكه‌وت دابه‌شده‌كرێت"

"بڕیاری‌ پاشكه‌وتی موچه‌، بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو، به‌لای‌ ئێمه‌وه‌ په‌یڕه‌وكردنی پاشكه‌وتی موچه‌ی به‌لای منه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ختترین بڕیاربووه‌ له‌ ژیانی سیاسیماندا".