به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی سادده‌ کێك به‌ مره‌بای هه‌نجیر دروست بكه‌

92 جار خوێندراوەتەوە کات12:29 بەروار07-03-2019
به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی سادده‌ کێك به‌ مره‌بای هه‌نجیر دروست بكه‌

ڕاچڵه‌كین-

پێویستیه‌كان:
۱ هێلکه‌
۱ پیاڵه‌ شیری وشک
۱ پیاڵه‌ شه‌کر
۱ ڤانێلا
۱ پیکن پاوده‌ر
ئاردیش ئه‌وه‌نده‌ تێده‌که‌ین تاوه‌کو هه‌ویره‌که‌ تۆزێ توند ده‌بێت و به‌ ده‌ستمان نانوسێت

چۆنیه‌تی دروستكردنی:
ته‌واوی كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵاو بكه‌ و ئینجا هه‌ویره‌که‌ بكه‌ به‌ دو به‌ش به‌شێک به‌ سینیه‌که‌ پان بكه‌ره‌وه‌ و ئینجا مره‌بای هه‌نجیر وردی بكه‌ و بیكه‌ به‌ سه‌ریدا به‌شه‌که‌ی تری هه‌ویره‌که‌ ئاردی زیاتر پێدا بكه‌ هه‌تا توندتر ده‌بێت ئینجا له‌سه‌ر مره‌باکه‌ له‌ ڕنه‌ی بده‌ یان هه‌ر شێوازێکی تر  که‌ خۆت پێت جوانه،ئینجا له‌ناو فرن به‌ ده‌ره‌جه‌یه‌کی که‌م بیبرژێنه‌.