پرسی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق گەرمتربووە

78 جار خوێندراوەتەوە کات04:16 بەروار05-03-2019
پرسی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق گەرمتربووە
 
راچڵەكین 
 
 
لەگەڵ نزیك بونەوەی وادەی دەستپێكردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بەرپرسانی ئەمریكا بۆلای سەرۆكی پەرلەمان و بەرپرسانی عێراق زیادتربووە.
 
 
دوای ئەوەی هاوپەیمانی فەتح و سائیرون رێكەوتن لەسەر ئەوەی كە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە پرۆژە یاسا هەوڵ بۆ دەركردنی ئەمریكیەكان بدەن لەعێراق ئەوەش بەرپرسانی ئەمریكای نیگەرانكردووە لەو بڕیارە و هەوڵی پاشگەزبونەوە و رێگریكردنی ئەوكارە دەدەن لەپەرلەمانەوە. 
 
 
پێشتر هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح جەختی لەوەكردبووە كە پێویستە ئەمریكا و عێراق رێكەوتنێكی نوێ لەبارەی مانەوەی سەربازانی ئەمریكا بكەن لەخاكی عێراقدا. 
 
 

 

 
 
هاوكات پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكردبوو كە عادل عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەنگاوەكانی پەرلەمانە  تاوەكو بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە بدات. 
 
لەماوەی 30 رۆژی رابردوو وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت و فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باڵیۆز و بەرپرسانی دیكەی ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەو پرسەیان تاوتوێكردووە ناڕەزایەتی و نیگەرانی خۆیان بۆ هەرجۆرە هەنگاوێكی لەوباریەوە دەربڕیوە. 
 
 

 

 

 
"موقتەدا سەدر پاشەكشەی كردووە لەبڕیارەكەی"
 
 
بەبەوتەی بەشێك لەچاوجێرانی سیاسی وبەرپرسانی عێراقی پێیان وایە ئەم هەوڵەی هادی عامری وبەرپرسانی نزیك لەئێران ئەوە فشار و كاریگەری قاسم سولەیمانی و ئێرانە كەدەیەوێت فشار لەحكومەتی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران بكات كە بڕیارێكی لەوجۆرە بدەن. 
 
هاوكات موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیرون بۆچونی وایە كەدەبێ تەنها هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق نەچنە دەرەوە بەڵكو هێزەكانی ئێران و وڵاتانی دیكەش لەخاكی عێراق نەمێنن. 
 
"بەشێك لەسەركردە عێراقییەكان لەگەڵ مانەوەی ئەمریكان" 

 

 
 
تائێستا بەشێك لەسەركردەكانی عێراق بەئاشكرا لەگەڵ مانەوەی ئەمریكان لەخاكی عێراق لەوانەش حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و ئەیاد عەلاوی چەند سەركردەیەكی دیكە چونكە پێیان وایە هەڕەشەی تیرۆر كۆتای نەهاتوە و هەروەها وەكو كارتێك لەدژی هەژموونی ئێران لەعێراق بەكاری دەهێنن. 
 
هاوكات ئەمڕۆ لەنوێترین سەردانی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ ئەو پرسە  سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد.
 

 

 

ئەمرۆ سێشەممە،محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە دینیس ناتالی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد و لە دیدارەكەدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكانی وڵات خرایەڕوو و تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغداد و واشنتۆنیش كرا، لەگەڵ هەماهەنگی لەبواری ریشەكێش كردنی تیرۆر.
 
هەر لە ماینی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لەرێی هاوكاریكردنی لە بواری ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بەو جۆرەی بوژانەوە و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە بەگشتی بەدیدەهێنێت.

 

لای خۆیەوە ناتالی تەئكیدی كردەوە لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی لە پشتیوانی كردن لە عێراق بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری.
 
 
هاوكات بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكانیش پرسی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەخاكی عێراق لەپەرلەمانەوە باس و پرسێكی دیكەی كۆبونەوەكەیان بووە بەتایبەت دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان نزیك بووەتەوە و ئەمریكا هەوڵەكانی بۆ پاشگەزبونەوە وفشارخستنە سەر بەرپرسانی عێراق دەستپێكردووە.