ئه‌یاد حسێن له‌باره‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

1250 جار خوێندراوەتەوە کات08:59 بەروار04-03-2019
ئه‌یاد حسێن له‌باره‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

راچڵه‌كین

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی‌ كورد، ئه‌یاد حسێن، روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌واڵە دوورە له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ئه‌یاد حسێن له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی "دیاره ئه‌مڕۆ هه‌واڵێک بڵاوكرایەوە لە زۆربەی پەیجە كوردییەکان گوایه لە خێزانم جیا بوومەوە. دەمەوێ لیرەوە ڕوونی بکەمەوە و لێدوانێکی تایبه‌ت بدەم سەبارەت بەم بابەتە و هەموو دۆست وخزمان و هه‌واداران دڵنیا بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌واڵە دوورە له‌ ڕاستی".

ده‌شڵێت "وەک نووسراوە خاوەن سێ منداڵین و ماوەی دە ساڵە ژیانی‌ هاوسه‌رگیریمان پێکهێناوە بۆیە ئه‌م شتانه به‌ ئاسانی‌ ناسڕیتەوە".

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌ ئه‌وه‌ناشارێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌یان هه‌بووه‌ و ده‌ڵێت "به‌ڵی هه‌ندێک كێشە و ناخۆشی هه‌بووه‌ ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو خێزانیک ڕوو ده‌دا به‌لام شه‌رت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاقلانه‌ ئه‌م كێشەیە چاره‌سه‌ر بكرێت".

ئه‌یاد حسێن، سوپاسی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵیان ڕاوەستان و لێیان پرسیوون و ده‌ڵێت، لێرەوە دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌واله‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏٥‏ أشخاص‏