ڤیدیۆ؛ چركە ساتی تەقەكردنی نیشان شكێنێكی عیراقی لە دوو چەكداری داعش لەباغۆز

13002 جار خوێندراوەتەوە کات12:01 بەروار04-03-2019
ڤیدیۆ؛ چركە ساتی تەقەكردنی نیشان شكێنێكی عیراقی لە دوو چەكداری داعش لەباغۆز
راچڵەكین-

تۆمارێكی ڤیدیۆیی چركە ساتی تەقەكردنی نیشان شكێنێكی عیراقی لەدوو چەكداری داعش نیشان دەدات لە باغۆز.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی عەرەبی رۆژی 2ی ئەم مانگە ڕاپۆرتێكی لەسەر دوا مۆڵگەی چەكدارانی داعش بڵاوكردەوە لە باغۆز-ی سوریا، وەك لە بەشێكی راپۆرتەكەدا دەردەكەوێت، نیشان شكێنێكی حەشدی شەعبی تەقە لەدوو چەكداری داعش دەكات كە لەماوەی بینینی چەكەكەی دەستیدان، بەڵام دوای چەند جارێك تەقەكردن لێیان، شكستدەهێنێت لەپێكانیان.

لەبەشێكی تری ڕاپۆرتەكەی بی بی سی دا ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش لە باغۆز دەردەكەون كە بەئاشكرا دەسوڕێنەوە.