ئاسانترین و قورسترین زمانەكانی فێربوون لە كیشوەری ئاسیادا

150 جار خوێندراوەتەوە کات08:02 بەروار02-03-2019
ئاسانترین و قورسترین زمانەكانی فێربوون لە كیشوەری ئاسیادا
ڕاچڵه‌كین -

ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی فێربوونی زمانێكی دیكه‌ ده‌ده‌ن ڕێژه‌یان زۆره‌ و به‌ ملیۆنان كه‌س ده‌ژمێردرێت ، زمانی ئینگلیزی له‌ هه‌ره‌ له‌ پێشترینی ئه‌و زمانانه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا خه‌ڵكێكی زۆر خۆی به‌ فێربوونیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش زمانه‌كانی ناوچه‌ی ئاسیا به‌ده‌ر نین له‌هه‌وڵدان بۆ فێربوون و تێگه‌یشتن لێی، به‌پێی ئه‌م ڕیزبه‌ندیه‌ گرانترین زمانه‌كانی ئاسیا بناسه‌ بۆ فێربوون . 

1-زمانی ڤێتنامی: 
ئاسانترین زمانه‌ بۆ فێربوون چونكه‌ پیته‌كانی شێوه‌ی لاتینیان هه‌یه‌ و،  فێربوونیشی نزیكه‌ له‌ زمانه‌كانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی ، بنچینه‌ی زمانه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ( بكه‌ر – كردار – ته‌واوكه‌ر) ‌ زمانه‌كه‌ ته‌نها گرفتێك له‌ فێربوونیدا دێته‌ ڕێت گۆكردن و ده‌ربڕینی وشه‌كانیه‌تی ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تای فێربوونی زمانه‌كه‌دایه‌ و دواتر ئاسان ده‌بێت . 

2-زمانی تایلاندی: 
به‌ دووه‌م ئاسانترین زمانه‌كانی ئاسیا داده‌نرێت بۆ فێربوون پێكهاتووه‌ له‌ 44 پیتی بێ ده‌نگ و 15 پیتی ده‌نگدار ، له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زمانی تایلاندی ڕسته‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌ و درێژه‌ پێدانی زۆری ناوێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ له‌ ووشه‌كانی هاو واتای زۆری هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ Kao به‌ هه‌ریه‌كێك له‌ ماناكانی ( سپی – برنج – داخڵبوون – ژماره‌ نۆ) دێت ، یاخود ووشه‌ی kaïبه‌ مانای ( هێلكه‌ - مریشك – فرۆشتن دێت ) ئه‌گه‌ر به‌ زمانی تایلاندی بڵێت " هێلكه‌ی مریشك بۆ فرۆشتن " به‌م جۆره‌ ده‌نوسرێت "KraïKaï kai Kai" ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ فێربوونی كه‌مێك گرانتر بێت له‌ چاو زمانی ڤێتنامیدا. 

3-زمانی كۆری :
دیارترین زمانه‌ له‌ جیهاندا . كه‌ به‌هۆی ئابووری و، بازاڕی كار،  پێشكه‌وتن و داهێنانه‌ ته‌كنه‌لۆجیه‌كانه‌وه، ‌ زیاتر بڵاوبووته‌وه‌،  ناسراوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ زمانه‌  گرنگه‌كانی ئاسیا داده‌نرێت زۆرترین كه‌س هه‌وڵی فێربوونی ده‌دات به‌هۆی دراما كۆرییه‌كانه‌وه‌.

 ‌پیته‌كانی زمانی كۆری ناسراوه‌ به‌ "هانگول" كه‌  پێكهاتووه‌ له‌ 14 پیتی بێده‌نگ و 10 پیتی ده‌نگدار ژماره‌ی پیته‌كانی له‌ زمانی تایله‌ندی كه‌متره‌ فێربوونی زۆر گران نیه‌ به‌ڵام پراكتیزه‌ و دووباره‌ كردنه‌وه‌ی زۆی ده‌وێت ، شاره‌زایانی زمان ده‌ڵێن بۆ فێربوونی كۆری پێویستت به‌ 88 هه‌فته‌یه‌ و 2200 كاتژمێری ته‌واوی پێویسته‌ بۆ فێربوون . 

4-زمانی چینی / ماندرین :
گومانی تێدا نیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زمانه‌ قورسه‌كان بۆ فێربوون چونكه‌ ته‌نها له‌ پیت پێكنه‌هاتووه‌ و كۆمه‌ڵێك ڕه‌مزی تایبه‌تی هه‌یه‌.  بۆ فێربوونی لانیكه‌م پێویسته‌ 3500 ڕه‌مز له‌به‌ر بكه‌یت و شاره‌زیان بیت بۆ ئاسانكاری فێربوونی زمانی چینی پیته‌كان خراونه‌ته‌ سه‌ر شێوه‌ی لاتینی تا تێگه‌یشتن و فێربوونی ئاسانتر بێت زۆرینه‌ی پیته‌ چینیه‌كان زیاتر له‌ چوار هاو واتای هه‌یه‌ و جیاكرنه‌وه‌ و گۆكردنی گرانه‌. 

5-زمانی یابانی: 
گرانترین زمانه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و ئاسیادا بۆ فێربوون ، به‌ پێچه‌وانه‌ی زمانه‌كانی دیكه‌ی ئاسیا، زمانی یابانی  یه‌ك ووشه‌ زیاتر به‌ له‌یه‌ك شێوه‌ ده‌رده‌بڕێت و له‌ هه‌مان كاتیشدا زیاتر له‌ یه‌ك جۆر ده‌نوسرێت و ، هاو واتای زۆری هه‌یه‌. 

و: هێمن عوسمان 
سه‌رچاوه‌ : arageek