جەبار یاوەر نوێترین زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك بۆ راچڵەكین ئاشكرا دەكات

715 جار خوێندراوەتەوە کات04:55 بەروار21-02-2019
جەبار یاوەر نوێترین زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك بۆ راچڵەكین ئاشكرا دەكات
 
راچڵەكین: ئاوات خەیروڵڵا 
 
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای پێكھێنانی چەند لیژنەیەك لە نێوانیان، وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستیان بە كاری ھاوبەش كردووە و رووپێوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دەكەن و ھێڵی پێشەوە بۆ ھێزەكان دیار دەكەن.
 
‌فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە بەراچڵەكین-ی راگەیاند،، "ئامانجی پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق، بۆ رووپێوکردنی ناوچە كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانه‌، لەسەر بنەمای ئەو رووپێویە، هێڵی پێشەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دیاری دەکرێت، لیژنه‌كان تا ئێستا له‌ سنووری نێوان قەزاکانی کفری و خورماتوو به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان".
 
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ناوچانەی هێزیان زۆر تێدا بێت، جا پێشمەرگە بێت، یان سوپای عێراق، دەیانکێشینەوە، ئەو ناوچانەش هەڕەشەی داعشیان لەسەرە، هێزیان تێدا زیاد دەکەین".
 
لەبارەی دەنگۆی  گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك جەباریاوەر رەتیكردەوە پێشمەرگە گەڕابێتەوە ئەو ناوچانە یان بەمزوانە بگەڕێتەوە. 
 
 

"پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە دەستپێدەكاتەوە"

 هاوكات لەبارەی  دەستپێكردنەوەی پلە بەركردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە   لەوەزارەەكەیاندا  ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد، لەساڵی  2016 ەوە پلەی ئەفسەران بەرزنەكراوەتەوە بەڵام خشتەی 2016 یان ناردووە بۆئەنجومەنی وەزیران  چاوەڕوانی وەڵامەكەی دەكەن  و دواتر ساڵانی 2017 و 2018 دەنێرن ئەگەر هاتوو وەڵامدرانەوە. 

 
یاوەر رونیشیكردەوە، بەرزكردنەوەی پلە لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە بەدووشێوەیە یەكێكیان هی ئەفسەرانە ئەوەی دیكەش پلەدارانە،  پلەداران بەفەرمانی وەزاری دەردەچێت  لەپێشمەرگە تا نائیب زابت پلە پێنج كەئەوەش پێویستی بەمەرسوم و ئەنجومونی وەزیران نییە بەڵكو لەوەزارتەوە رۆژانە ئەوانە كراوە بەردەوام بەڵام پارەكە خەرج نەكراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و شایستەكانیان پێنەدراوە. 
 
 
ئەوەشیخستەڕوو، جۆری دووەم كە بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانە   لەساڵی 2016 ەوە هیچ داواكارییەك  نەنێردراوە  بەهۆی ئەوەی بڕیاری راگرتیان درا  ئەم جۆرەش  پێویستی بەمەرسوم و ئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵام بەر لە سێ مانگ  ئەو خشتەی كەلەوەزارەت  هەیە ساڵی دووجار ئامادەدەكرێت یەكێكیان  مانگی ئازارە ئەوەی دیكەیان ئەیلولە ئێمە هەردووكیمان ناردووە  و چاوەڕێی وەڵامەكەی دەكەین ئیمزا بكرێت.
 
 
 
جەختیشی لەوەكردەوە،    دوای ئیمزاكردنیشی وەزارەتی پێشمەرگە بەرزركردنەوەی ساڵی 2017 دەنێرین پاش گەڕانەوەی 2018 دەنێرن. 
 
 
"هۆكاری راگرتنی بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەران قەیرانی داراییە"

 

 

فەریق جەبار یاوەر  هۆكاری  راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی لەنێو وەزارەتەكەیدا  بۆئەوە دەگەڕێنێتەوە كە حكومەتی هەرێم  فەرمانێكی دەركرد بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوە بەهۆی سیستەمی پاشكەوەتەوە بەهۆی ئەوەی هەموو بەرزكردنەوەی پلەیەك پێویستی بەمووچە هەیە، هەربۆیە  حكومەتی هەرێم قەیرانی ئابوری هەبوو نەیدەتوانی  مووچەی ئێستا بدات  لەبەرئەوە ناتوانێت مووچەی پلە بەرزكردنەوە بدات بۆیە بڕیارەكەی دەركردووە. 

 

"هاوپەیمانانان بەردەوامن لەهاوكاری پێشمەرگە"

 
 
 
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند، كە هاوپەیمانان و  ئەمریكا بەردەوامن لەهاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە.