بەوێنە.. ژنێک ئەندامی نێرینەی پیاوە خیانەتکارەکەی دەبڕێت و دەیکاتە چێشتەوە

15777 جار خوێندراوەتەوە کات11:00 بەروار12-02-2019
بەوێنە.. ژنێک ئەندامی نێرینەی پیاوە خیانەتکارەکەی دەبڕێت و دەیکاتە چێشتەوە

ڕاچڵەکین- 

چیرۆکی تۆڵەسەندنەوەی ژنێک لە پیاوە خیانەتکارەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵ کردووە، ئەو ژنە ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە و لەگەڵ چێشتدا لێیناوە.

بەپێی ماڵپەڕی میرەری بریتانی، ئەو ژنە پاش ئەوەی بە ناپاکی هاوسەرەکەی زانی، لە کاتی خەودا ئەندامی نێرینەی لێکردووەتەوە و پارچەپارچەی کردووە، پاشان لەگەڵ خواردنی سپاگێتیدا لێیناوە.

ئەو پیاوە بە دزی ژنەکەیەوە لەگەڵ کارەکەرێکی ناو ماڵەکەیان پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە. چەند جارێک پێکەوە خەوتون و ژنەکەی پاش ماوەیەک پێی زانیەوە.

هەندێک بەکارهێنەر پێیان وایە ئەم چیرۆکە دروستکراوە و وێنەکان راستی نین، زانیاری زیاتر لەسەر کات و شوێنی ئەو روداوە و ناوی ئەو ژن و مێردە بەردەست نییە.

ئەمە پاش روداوێکی هاوشێوەی چەند هەفتەیەک لەمەوپێش دێت کاتێک ژنێکی تەمەن ٤٧ ساڵی نایجیری هاوسەرە تەمەن ٥٠ ساڵەکەی بە تۆمەتی خیانەت دەکوژێت و ئەندامەکەی دەبڕێت.